بە بۆنەی سالوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت / ناصح محمودی

خرید بک لینک

پایگاه تحلیلی خبری پاوه پرس، له جهنگدا خهڵکی ئاسایی بهشدار نین و کهوایه نابێ بکرینه ئامانجی جهنگ و دهبێ له ههر چهشنه زیانیک به خهڵکی ئاسایی، دهسهڵاته دژایهتیکهرهکان خۆ بپارێزن و شهڕ و جهنگ له ناوچهی ئاسایی شار و گوند، دوور کهنهوه

( یاسای ١٨٧۴ی برۆکسێل و ١٩٠٧ی لاهه)

کاتژمیرى (۴:۳۰)سهر لهئیوارهى (۲۸)ى حوزهیرانى ساڵى (۱۹۸۷)ى زایینى، بهرانبهر به (۷)ى پووشپهڕى (۱۳۶۶)ى ههتاوى، هێزه ئاسمانییهکانى ڕژیمى بهعسی عیراق و فڕۆکهوانهکانى ئهو سوپایه، به گازى کیمیاوى شارە جوانهکهی کوردستان (سهردهشت)یان، له چوار لای قهرهباڵغی شار و گوندى ڕهشه ههرمێیان به سی گازی میشک و ڕهوانی (تابون، سارین، سومان) و سیانوژهن بۆردوومان کرد.

بهپیى ئاماره سهرهتاییهکان لهوکاتهدا زیاتر له (١١٠) کهس به گازى کیمیاوى گیانیان له دهست دا و زیاتر له (٨) ههزار کهسیش له پیر و لاو، ژن و منداڵ بریندار و ژههراوى کران.

شارى سهردهشت یهکهمین شار بووه له جیهاندا که تا ئهو کات بۆردوومانى کیمیایى کرابوو و زیاتری هۆکارهکهی دهگهڕیتهوه بۆ جهنگی ئێران و عێراق لهو ناوچهیه و بهشیک له هۆکارهکانیشى بۆ کورد بوون و لە سنوور بوونی ئەوشارە.

سهردهشت لهو کاتهوه تاکوو ههنووکه لهو پهڕى بیکهسیدا ههناسهى سواره و برینهکانى ساریژ نهکراونهتهوه، بهرکهوتوان لهو کاتهوه تا ههنووکه له دۆخێکى زۆر نالهباردا ژیان بهسهر دهبهن، خهڵکى ئهو شاره ههموو ساڵیک ههوڵ دهدهن که یادى ئهو کارهساته به شیوهیهک بکهنهوه و ئهو رۆژه ڕەشهی میژوو بۆ ههمیشه له یادهکان بهیڵنهوه.

پیش هەموو شتێک وەکوو مرۆڤیک و دواتر کوردێک، لە (۳۰)یەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە دڵتەزینە، یادی شەهیدە بیتاوانەکان بەرز ڕادەگرین و هیوای هەرچی زووتر چارەسەر کردنی ئەو تووشبووانەی کیمیایی لەو شارە و هەر وەها ئاوردانەوە و یادکردنەوەی زیاتر لەو شارە لە لایەن هەر کوردێکەوە و مرۆڤ دۆستیکەوە دەخوازین و هیوای دووپات نەبوونەوەی کارەساتی لەو چەشنە لە هەر خەڵک و وڵاتیکدا دەخوازین و لە ناوچوونی هەموو دەسەڵاتە دژە مرۆڤییەکان ئاواتە خوازین.

شهرستان خنج...

ما را در سایت شهرستان خنج دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: محمد رضا جوادیان بازدید: 331 تاريخ: پنجشنبه 8 تير 1396 ساعت: 1:41

صفحه بندی